کەشناسی هەرێمی كوردستان: خۆڵبارین زیاتر دەبێت
/
کردستان
/
زایەڵە
خۆڵبارین
کوردستان
کەشناسی
زایەڵە - بەشی پێشبینی كەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی خۆی بۆ كەشی ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێم بڵاوكردەوە.
ئەمڕۆ هەینی 1- 7- 2022، ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت لەکاتەکانی ئێوارە و شەودا بە هۆی زیاد بوونی خێرایی با ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ هەیە .
خێراى با / لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبێت (10- 20) کم/س لە هەندێک ناوچە چالاکتر دەبێت زیاد دەبێ بۆ سەروی 30 کم/س
ئاراستەی با / خۆرهەڵات و باشووری خۆر هەڵات
مەوداى بینین / ( 7 - 9 ) کم دەبێت لە کاتەکانی ئێوارە کەمتر دەبێتەوە
هەروەها سبەینێ شەممە 2- 7- 2022، ئاسمان ساماڵ دەبێت، بە هۆی زیادبوونی خێرایی با ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ هەیە بە تایبەت لە ناوچەکانی باشووری هەرێم.
پلەکانی گەرما/ بە نزیکەی 1 تا 2 پلە نزم دەبێتەوە لەگەڵ تۆمارکراوەکانی رۆژی پێشوو .
خێراى با / لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبێت (10-20 )کم/س
ئاراستەی با / خۆرهەڵات
مەودای بینین / ( 6 – 8 ) کم دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 41
سڵێمانی : 40
دهۆک : 40
کەرکوک : 44
هەڵەبجە : 41
سۆران : 37
راپەرین : 40
گەرمیان : 44
تێبينيێك بنێرە: