ئێران بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی چی لە ئەمریکا دەوێت؟

(0) / / ایران / زایەڵە ئێران ئەتۆمی بەرجام ئەمریکا


Jul 01, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – باڵیۆز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان، داواکارییەکانی وڵاتەکەی لە ئەمریکا بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی، ڕاگەیاند.

مەجید تەخت ڕەوانچی باڵیۆز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش هاوپێوەند بە جێبەجێ کردنی بڕیارنامەی ٢٢٣١ و ڕێککەوتنی ئەتۆمی ناسراو بە بەرجام، وتی: ئێران بە دیپلۆماسی چەند ڕەهەندی پابەندە کە ئەنجامەکەی دەستەبەریی هەڵگرتنی کاریگەری هەموو گەمارۆکانە کە بتوانرێت ڕاست و دروستییەکەی بەدواداچوونی بۆ بکرێت.

وتیشی: دەمانەوێت دەستەبەریی ئەوەمان پێی بدرێت کە لە زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئەمریکا هەمدیسان ڕێککەوتنەکە پێشێل ناکات و گەمارۆ ناخاتە سەر ئێران ەک ئەوەی لە حکومەتی پێشووی ئەمریکا ڕووی دا.

ناوبراو هەموو ئەو تۆمەتانەی لە کۆبوونەوەکە ئاڕاستەی ئێران کرا، ڕەت کردەوە.