لەبارەی نرخی مریشک و گۆشتی سور ڕونکردنەوە دەدرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە ئابووری گۆشت نرخ


Jul 01, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی ڕایگەیاند، یەك كیلۆ گۆشتی سوور بە 17 هەزار دینارە و لەو نرخە زیاتر نییە و سەرجەم دوكاندارەكان ئاگاداركراونەتەوە نرخی یەك كیلۆ گۆشتی سوور بكەنە 18 هەزار دینار و گرانتر دوكانەكەیان دادەخرێـت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، نرخی یەك كیلۆ مریشك لە ئێستادا 4 هەزار دینارە بڕی پێویست لە مریشك و گۆشتی سوور لە بازارەكاندا هەن و هەرچەندە بەهۆی دابەشكردنی مووچەوە جووڵەیەك لە هەفتەی داهاتووەوە دەكەوێتە بازارەوە، بەڵام ئێمە چاودێریی نرخەكان دەكەین و ڕێگەنادەین نرخەكانیان لەوەی هەیە بۆ جەژن لەسەر هاوڵاتییان گرانتر بكرێن.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم