1 / 6
2 / 6
3 / 6
4 / 6
5 / 6
6 / 6

(0) / / اقتصادی / زایلە شلیک تووەفەرەنگی شیان سنە ئابووری


Jul 04, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سێیەم خولی فیستیڤاڵی شلیک لە گوندی شیانی سەربە شاری سنە بە ئامادەبوونی سەتان کەس بەڕێوەچوو.

بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زیاتر لە بەرپرسانی باڵای پارێزگای کوردستان، سێیەم خولی فیستیڤاڵی شلیک لە گوندی شیان سەر بە سنە بەڕێوەچوو.

بەشداربووان سوپاسگوزارن بۆ زۆریی بەرهەمی شلیک کە بە زێڕی سووری کوردستان ناسراوە، ئەوە وەکو هەلێک بۆ راکێشانی گەشتیاران و گەشەپێدانی ئابووریی گوندەکە دەبینن.

 گوندی شیان نزیکەی 45 کیلۆمەتر لە شاری سنەوە دوورە و یەکێکە لە ناوچە بەناوبانگەکانی بەرهەمهێنانی شلیک.

ژمارەی دانیشتووانی 820 کەسە و نزیکەی 230 کەسیان خاوەن بڕوانامەی باڵان.

بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی سنە، 62٪ـی بەرهەمی شلیکی ئێران لە پارێزگای کوردستان بەرهەمدێت کە بڕەکەی دەکاتە زیاتر لە 65 هەزار تۆن لە ساڵێکدا.

لە پارێزگای سنە 3 هەزار و 500 هێکتار زەوی کشتوکاڵی تایبەتە بە شلیک و 17 هەزار کەس خەریکی کشتوکاڵی ئەو میوەیەن کە بە زێڕی سوور دەناسرێت.