قایمقامی سەیدسادق بۆزایەڵە: داوامان لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی کردوە بۆ دابین کردنی بەنزین
(0) /
زایەڵە - دیاری ڕەفیق قایمقامی سەیدسادق لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، پاش داواکاری زۆری هاووڵاتیان و شۆفێرانی قەزاکەمان بۆ دایبکردنی بەنزینی جۆری نۆرماڵی عێراقی بە نرخی (٦٩٠) دینار لە چەند ڕۆژی ڕابردوو بە نوسراوی فەرمیی داوامان ئاراستەی بەرێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی کردوە بە مەبەستی دابین کردنی بەنزینی نورماڵ بە نرخی (٦٩٠) دینار بۆ قەزاکەمان و لە ئێستادا چاوەڕوانین .
وتیشی، سەبارەت بە گلەیی و گازندەی هاووڵاتیان و شۆفێران لە خراپی کوالێتی بەنزینی نۆرماڵی (٨٠٠) دیناری ئەم جۆرە بەنزینە ڕاستەخۆ لە لایەن حکومەتی هەرێمی کورستان دابین کراوە و بەرێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی سەرپەرشتی دەکات و خۆیان پشکنین جۆری و کوالێتی بۆ دەکەن ، ئێمە داوامان کردوە کە پێویستە کوالیتی باشتر بکرێت و لە جۆری باشمان بۆ بنێرن تا هاووڵاتیان و شۆفێران سودی لێ وەربگرن .
ئەوەشی خستەڕوو، وە ئێمە ڕۆژانە و بەردەوام لە ڕێگای لیژنە هاوبەشەکانمانەوە چاودێری هەموو جۆرە پیشە و کار و بازار و شوێنە گشتیەکان دەکەین لە پێناو پاراستنی تەندروستی و سەر و ماڵ و گیانی هاووڵاتیان و ڕێگری کردن لە ڕوودانی هەر ڕووداوێکی دڵ تەزێن و نەخوازراو ، وەک یەکەم قەزا لە بەرواری (٣٠ی ٥ی ٢٠١٩) کە (٣) ساڵ پێش ئێستا نوسراومان ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار بە تایبەت وەزارەتی ( ناخۆ و پێشمەرگە) کرد کە پێویستە هەموو کارمەندا و برا پێشمەرگەکانمان دوای تەواو بوونی کاریان لە فەرمانگەکانیان ( چەکەکانیان ) لە شوێنی کاری خۆیان بە جێبهێڵن و لەگەڵ خۆیان نەی بەنەوە ، خۆش بەختانە ئەو داواکاریەمان لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان کەوتە بواری جێبەجێ کردن .
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: