کارەبای بەردەوام بۆ تونێڵی پێشڕەو دابین دەکرێت
(0) /
زایەڵە - کارەبای بەردەوام بۆ تونێڵی پێشڕەو لە چیای ئەزمەڕ دابین دەکرێت.
کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان و بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی و بەبڕی (٥٣١.٧٢٢.٠٠٠) ملیۆن دینار هێڵێکی کارەبای (11kv) بۆ تونێڵی پێشڕەو لە چیای ئەزمەڕ دابین دەکرێت و پرۆژەکە لە لایەن کۆمپانیای (پەڕەژاڵ) جێبەجێ دەکرێت.
ئەندازیار هیوا عەبدوڵا بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای سلێمانی هاوڕێ لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندازیاران پرۆژەکەیان لە تونێڵی پێشڕەو بەسەرکردوە.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: