ڕاگەیاندنی پابەندبونی سێ كۆمپانیانی جیهانی نەوت بە بڕیاری دادگای فیدراڵی عيراق لەسەر هەرێمی کوردستان
(0) /
زایلە - وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، هەرسێ کۆمپانیای شلمبرجر، بەیکەر هیوز، هالبێرتۆن پابەندن بە بڕیاری دادگای باڵای فیدرالی عيراق.
لە روونکردنەوەیەکدا وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، لە روانگەی ئەو پرسیارانەی روبەڕووی وەزارەتەکەمان دەبێتەوە سەبارەت بە بڕیاری دادگای باڵای فیدرالی و هەڵوێستی کۆمپانیا ناوخۆیی و جیهانییەکانی بواری نەوت کە لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن.
وەزارەتی نەوتی عێراق جەختدەکاتەوە کۆمپانیاکانی ( شلمبرجر، بەیکەر هیوز، هالبێرتۆن) کە لە کۆمپانیا جیهانییە بەناوبانگەکانن لە بواری نەوت، بەپێی پەیوەندییە فەرمییەکانیان لەگەڵ وەزارەتمان دووپاتیان کردۆتەوە بۆ هیچ پرۆژەیەکی نوێی هەرێمی کوردستان داوا پێشکەش ناکەن.
ئاماژەشیان بەوەكرد، پابەندی بڕیاری دادگای باڵای فیدرالی عێراق و رێنماییەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق دەبن دەبن.
تێبينيێك بنێرە: