بۆردومانکردنی چڕی قەزای ئامێدی لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیا
(0) /
زایەڵە - فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا شەوی ڕابردوو بەچڕی بۆردومانی ناوچەکانی دەوروبەری قەزای ئامێدییان کرد.
فڕۆکەکانی تورکیا چیای مەتین و دەوروبەری گوندەکانی سەرگەلێ سگێرێ-یان لە قەزای ئامێدی بۆردومان کرد.
بۆردومانەکە هیچ زیانیكی گیانیی نەبووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەو ناوچانەی بۆردومانکراون نزیکبوون لە گوندنشینانەوە، ترس و دڵەڕاوکێی زۆری لای دانیشتووانی ئەو گوندانە دروستکردووە.
دەنگی بۆردومانەکە لە قەزای ئامیدی بیستراوە.
تێبينيێك بنێرە: