٧٠ دۆنم پوش و پاوان لە سنوری ماوت سوتا

(0) / / کردستان / زایەڵە پوش و پاوان سووتان ماوەت


Jul 06, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەهۆکارى ئاگرکەوتنەوە لە سنورى ماوەت  (٧٠) دۆنم پوش و پاوان سوتا.

بەهۆى بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرماو کەمتەرخەمى خەمساردى هەندێک لە هاووڵاتیان ڕووداوەکانى ئاگرکەوتنەوە ڕوویان لە زیادبوون کردوە ، هەر بەو هۆکارەش (٧٠) دۆنم لە پوش و پاوان و دارستانى سروشتى سوتاوە .

پۆلیسی دارستان و ژینگی سلێمانی  ڕاگەیاند ، دواى ئەوەى لەلایەن دانیشتوانى  گوندى (سەرگەڵو ) ئاگادارکرانەوە کە ئاگرێکى بەرفراوان کەوتۆتەوە  دەست بەجێ مەفرەزەکانى بەشى پۆلیسى دارستان و ژینگەى ماوەت  گەیشتنە  شوێنى ڕووداوەکە توانیان بە هەماهەنگى لەگەڵ ئاگرکوژێنەوەى ماوەت  لەماوەیەکى کەمدا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن زیانى ئاگرەکە (٧٠) دۆنم پوش و پاوان و دارى سروشتى لەگەڵ (٣) دۆنم ڕەزو باخ سووتاوە ، هۆکارى ئاگرەکە نادیارە .

لێکۆڵینەوەو بەدواداچوون  بەردەوامە .

ئامادەکردنی- کامەران کەریم