حه‌وت تۆمه‌تبار لە سلێمانی ده‌ستگیركران

(0) / / اجتماعی / زایەڵە تۆمەتبار سلێمانی کۆمەڵایەتی


Jul 06, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، له‌چوارچێوه‌ی‌ ئه‌و پلانه‌ ئه‌منییه‌ی‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانییه‌وه‌ بۆ ڕۆژانی‌ پێش جه‌ژن له‌ناو بازاڕی‌ شاری‌ سلێمانی‌‌و شوێنه‌گشتییه‌كان دایڕشتووه‌، مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ ناوبازاڕی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان حه‌وت تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه‌ گیرفانی‌ هاوڵاتیانیان بڕیبوو.

له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی‌ جه‌ژنی‌ قوربانی‌ پیرۆزو قه‌ره‌باڵغی‌ بازاڕه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی پلانێكی‌ ئه‌منی‌ توندوتۆڵی‌ داڕشتووه‌، به‌مه‌به‌ستی‌ پاراستنی‌ سه‌روماڵی‌ هاوڵاتیان‌و ڕێگریكردن له‌هه‌ر ڕووداوێكی‌ نه‌خوازراو به‌تایبه‌تی‌ تاوانی‌ دزیكردن‌، له‌چوارچێوه‌ی‌ ئه‌و پلانه‌ ئه‌منییه‌دا مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ ناوبازاڕی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان حه‌وت تۆمه‌تباریان له‌ناو بازاڕی‌ شاری‌ سلێمانی‌ ده‌ستگیركرد كه‌ گیرفانی‌ هاوڵاتیانیان بڕیبوو.

له‌ئێستادا هه‌ریه‌ك له‌تۆمه‌تباران (ا، س) له‌دایكبووی‌ 1993، (ع، م) له‌دایكبووی‌ 1981، (م، ا) له‌دایكبووی 2007، (ر، ا)، له‌دایكبووی‌ 1965، (س، ص) له‌دایكبووی‌ 1983، (ا، ط) له‌دایكبووی‌ 1982 و (ع، م) له‌دایكبووی‌ 1969 به‌بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی‌ ماده‌ی‌ 446 له‌یاسای‌ سزادا ڕاگیراوان‌و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم