ڕوونکردنەوەی پۆلیس لەسەر ئەو ژنەی لە هەڵەبجە پارەی هاوڵاتیانی بردووە
/
اجتماعی
/
زایەڵە
پۆلیس
هەڵەبجە
ژن
تۆمەتبار
تاوان
پۆلیس لەسەر ئەو ژنەی لە هەڵەبجە پارەی هاوڵاتیانی بردووە ڕوونکردنەوە بڵاودەکاتەوە.
موقەدەم بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ئەمڕۆ پێنجشەممە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ماوەی چەند ڕۆژێكە لە سنووری ناحییەی خورماڵی سەر بەپارێزگای هەڵەبجە ژنێك بەناوی ( ن،ح) تەمەن 52 ساڵە، ئەم ژنە سێ سكاڵای تۆماركردووە لەسەر ئەوەی كە هەڕەشی لێكراوە، لەبەرامبەردا دوو كەسیش سكاڵایان تۆماركردووە كە كەسێكیان بڕی 10 دەفتەر دۆلار 62 وەرەقەو كەسێكیی دیكەشیان بڕی سێ دەفتەر و 80 وەرەقەیان لێبراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەئێستادا دۆسیەی یەكێك لەوانەی پارەی براوە داخراوە و داوا لە سكاڵاكارەكەی كراوە سەردانی دادگای بەرایی هەڵەبجە بكات بۆ وەرگرتنەوەی مافەكەی هەروەها دۆسیەیەكی دیكەشیان لەژێر لێكۆڵینەوەدایە، بۆیە سەرجەم دۆسیەكانی قەرز و پێدانی پارە لە دادگای بەرایی هەڵەبجە و لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی جیبەجێركردنەوە مافەكانیان بۆ وەردەگیرێتەوە.
وتەبێژەكەی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا ( ن ، ح ) نە لەلایەن بنكەكانی پۆلیسەوە داواكراوە نەفەرمانی گرتنیشی بۆ دەرچووە لە لایەن بنەكانی پۆلیسی سنووری پاریزگای هەڵەبجەوە، هاوكات تا ئێستاش شوێنی ناوبراو نازاندریت لەكوێ نیشتەجێیە.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: