تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە هاوڵاتییەكی بریندار كردبوو
(0) /
زایەڵە - مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی كوردسات تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە تەقەی لەهاوڵاتییەك كردبوو و برینداری كردبوو .
پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی دەنگی تەقە لە گەرەكی كەڵەكن لە شاری سلێمانی بیسترا ، دەستبەجێ مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی كوردسات گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو دەركەوت بەهۆی شەرەوە تۆمەتبارێك هاوڵاتییەكی بە فیشەك بریندار كردووەو هەڵاتووە .
پاشان لەلایەن هێزەكانی پۆلیس و تیمە فریاگوزارییەكانەوە بریندارەكە بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوەو لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس بۆ دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیپێكرد ، سەرنجام توانرا لە ماوەیەكی كەمدا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن بنكەی پۆلیسی كوردساتەوە دەستگیربكرێت .
لەئێستادا تۆمەتبار (ن ، ر ، ج لەدایكبوی 1997 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 405/31 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە .
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: