ئێران لەناوبردنی تاقمێکی تیرۆریستی لە سنوورەکانی باکووری ڕۆژئاوا ڕاگەیاند

(0) / / ایران / زایەڵە تیرۆر سوپای پاسداران ئێران


Jul 09, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لەناوبردنی تاقمێکی تیرۆریستی لە سنوورەکانی باکووری ڕۆژئاوای وڵاتی ڕاگەیاند.

پێوەندییە گشتییەکانی قەرارگای حەمزەی سەیدوشوهەدای هێزی زەوینی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە دەرکردنی بەیاننامەیێک ڕایگەیاند هێزەکانیان تاقمێکی تیرۆریستیان لەناوبردووە.

ئاماژە بەوە دراوە کە تاقمێکی تیرۆریستی  چەکدار کە ویستی هاتنەناو سنوورەکانی ئێران لە باکووری ڕۆژئاوای وڵات و ئەنجامدانی کردەوەی تێکدەرانەیان هەبوو لەلایەن هێزەکانی سوپاسی پاسدارانەوە لە سنووری سەڵماس لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا کەوتنە کەمینی هێزەکانی قەرارگای حەمزەی هێزی وشکانیی سوپا و تاقمە تیرۆریستییەکە بە تەواوەتی لەناوبرا و دەست بەسەر ژمارەیێکی زۆر چەک و تەقەمەنیدا گیرا.

بە گوێرەی ئەم بەیاننامە لەم ئۆپەرسیۆنەدا هیچ خەسارێک بەر هێزەکانی سوپا نەگەیشتووە.