لە رۆژانی جەژنی قورباندا، 16- 17 كاتژمێر كارەبا دەدرێت بە هاوڵاتیان
/
کردستان
/
زایەڵە
کارەبا
جەژن
زایەڵە - وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، بەبۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە، وەزارەتی كارەبا هەموو هەوڵەكانی خۆی دەخاتەگەڕ بۆ ئەوەی لەماوەی رۆژانی جەژندا زۆرترین بڕە كارەبا بە هاوڵاتیان بدات.
بە پشت بەستن بە بەرهەمهێنانی 3500 مێگاوات كارەبا، لە هەر چوار رۆژی جەژندا، ماوەكانی پێدانی كارەبا لەنێوان 16-17 كاتژمێردا دەبێت.
لەرۆژانی جەژندا، زیاتر لە 7000 كرێكار و فەرمانبەر 24 كاتژمێر لە كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم و كۆنترۆڵی كارەبای پارێزگاكان و وێستگەكانی بەرهەمهێنان و گواستنەوە و دابەشكردنی كارەبا و سیانەكان و پۆلیسی كارەبا بە شێوەی ئیشكگریی لە خزمەتی هاوڵاتیاندا دەبن.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: