وەزیری کشتوکاڵ: کێشەی جوتیاران چارەسەرکرا

(0) / / اقتصادی / زایەڵە کشتوکاڵ حکومەتی هەرێم


Jul 10, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند کێشەی ساغکردنەوەی بەرهەمی خۆماڵی( تەماتە و خەیار) وە هەناردەکردنی بۆ بازاڕەکانی ناوەراست و خواروی عێراق، چارەسەر کرا.

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێم بە زایەڵەی ڕاگەیاند،  دوابەدوای پەیوەندیەکانمان لە ماوەی هەفتەی رابردوو تاوەکو ئەمڕۆ لەگەڵ بەڕێز وەزیری کشتوکاڵی عێراق د.محمد کریم الخفاجی بە مەبەستی چارەسەرکردن و جەختکردنەوە لەسەر کێشەی داخستنی مەرزەکانی سنوری عێراق بەرووی بەرهەمی هاوردە بەتایبەتی(تەماتە و خەیار) وە لەپێناو پاڵپشتیکردنی راستەوخۆی جوتیارانمان بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمی خۆماڵی( تەماتە و خەیار) وە هەناردەکردنی بۆ بازاڕەکانی ناوەراست و خواروی عێراق، بەسوپاسەوە ئەم کێشەیە چارەسەر کرا بەهەماهەنگی و بریاری ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، زۆر سوپاسی بەڕێز وەزیری کشتوکاڵی عێراق دەکەم کە ئەمڕۆ وەڵامیان دایەوە و داواکاری و پێشنیاری ئێمەیان لەم بارەیەوە پەسند کرد .

شیاوی باسە جوتیاران به‌هۆی ساغنه‌بونه‌وه‌ و بێ بازاڕیه‌وه‌، به‌رهه‌مه‌كانیان له‌ شه‌قامی به‌رده‌م بینای پارێزگای سلێمانی فڕێدا .

ئامادەکردنی- کامەران کەریم