تەقە لە ماڵی بەرپرسێکی باڵای یەکێتی کرا و بریندار هەیە
(0) /
زایەڵە - بە پێی هەواڵی چەند میدیایەک شەوی رابردوو لە هەولێر تەقە لە ماڵی بەرپرسێکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کرا و پاسەوانێکی برینداربووە.
کاتژمێر ٢ و ١٠ خولەکی شەوی رابردوو تەقە لە ماڵی حاجی مەسیفی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی کراوە لە هەولێر.
بەهۆی رووداوەکەوە پاسەوانێکی برینداربووە و گوللـە بەر دەستی کەوتووە.
لە ئێستادا ئەو کەسەی تەقەکانی کردووە هەڵهاتووە و دەستگیرنەکراوە.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: