200 هەزار تەن گەنم لە سایلۆکان لە جوتیاران وەرگیراوە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە گەنم جوتیار سایلۆ


Jul 11, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - تا ڕۆژێک پێش جەژنی قوربان 200 هەزار تەن گەنم لەسایلۆکان لەجوتیاران وەرگیراوە.

بەڕێوەبەرى گشتیى بازرگانى لە وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ تەواوى سایلۆکان دەست دەکەنەوە بە وەرگرتنى گەنم و بەراوردیش بە ساڵى ڕابردوو دوو هێندە گەنم لە جووتیاران وەرگیراوە.

نەوزاد شێخ کامیل، ڕاگەیاند ،تا ڕۆژێک پێش جەژن سایلۆکانى هەرێمى کوردستان زیاتر لە 200 هەزار تۆن گەنمیان لە جووتیاران وەرگرتووە کە ئەوەش نزیکەى دوو هێندەى تەواوى گەنمى وەرگیراوە لە ساڵى ڕابردوو کە 125 هەزار تۆن بوو .

گوتیشى بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە دەرگاى سایلۆکان بکرێتەوە دەست بکاتەوە بە وەرگرتنى گەنم لە جووتیاران بەوەش بڕى گەنمى وەرگیراو زیاتر دەبێت کە پێشبینى دەکەین بگاتە 250 هەزار تۆن .

لە بارەى کۆتایى هاتنى کاتى گەنمى وەرگیراو، نەوزاد شێخ کامیل گوتى ، بە هۆى ئەوەى بڕیاردراوە تەواوى بەرهەمى گەنم لە جووتیاران وەربگیرێت، هیچ کاتێک وەک دوا وادەى وەرگرتنى گەنم دیارى نەکراوە و تا دوا بارى گەنم مابێت،دەرگاى سایلۆکان بە ڕووى جووتیاران کراوە دەبێت .

ئامادەکردنی- کامەران کەریم