خۆڵبارین لە ناوچەکانى هەرێمى کوردستان دەستپێدەکات
/
کردستان
/
زایەڵە
سلێمانی
کەشناسی
خۆڵبارین
زایەڵە - کەشناسى هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ خۆڵبارین لە ناوچەکانى هەرێمى کوردستان دەستپێدەکات و پلەکانى گەرماش روو لە نزمبوونەوە دەکەن.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و ئەمڕۆ رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزو خۆڵێکی سووک بەتایبەتی لەناوچەکانی باشووری هەرێم، هەروەها پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە نزمدەبنەوە.
بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى هەرێم، سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیکدەبێت لە هەمان پلەکانی ئەمڕۆ.
تێبينيێك بنێرە: