تەرمی پێشمەرگەیەکی تەمەن 31 ساڵ لە سەیدسادق دۆزرایەوە
/
کردستان
/
زایەڵە
تەرم
پێشمەرگە
سەیدسادق
زایەڵە - تەرمی پێشمەرگەیەک گەیەنراوەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت لەقەزای سەیدسادق.
سەرچاوەیەک ڕاگەیاند، ئەمڕۆ تەرمی پێشمەرگەیەک گەیەنراوەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت لە قەزای سەیدسادق کەشوێنەواری فیشەکی پێوە دیاربووە و پاش ڕێکارە پزیشکیەکان، تەرمەکە ڕەوانەی پزیشکی داددی سلێمانی کراوە .
ڕاشیگەیاند، پێشمەرگەکە لەدایکبووی ١٩٩١ ناوی (ش.ع) پێشمەرگەی بەرگری و فریاکەوتن بووە .
ئاماژەی بەوەشکرد، کەسوکارەکەی ڕایانگەیاندوە پێشمەرگەکە لەشەوە دیار نەماوە و ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزراوەتەوە .
ئامادەکردنی-کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: