چوار کەس لەڕوداوێکی هاتووچۆدا برینداربوون
(0) /
زایەڵە - بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەیانەوە لەسەر ڕێگای ناحیەی تەکیەی کاکەمەد ــ چەمچەماڵ چوار گەنج برینداربوون.
تەندروستی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، کەمێک لەمەوبەر بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەیانەوە لەسەر ڕێگای ناحیەی تەکیەی کاکەمەد ــ چەمچەماڵ چوار گەنج ،کە تەمەنیان لەنێوان (١٦ ـ ٢٠) ساڵدایە برینداربوون و بەمەبەستی چارەسەری بەپەلە گەیەنرانە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ بەهۆی سەختی برینەکەیەوە یەکێک لەبریندارەکان لەلایەن تیمی فریاکەوتنی خێرای ١٢٢ی سەربە بەڕێوەبەرایەتیمان ڕەوانەی نەخۆشخانەی شار کرا لەسلێمانی.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: