کاری نۆژەنکردنەوەی تۆڕی روناکی شەقامی مەلتک مەحمود بەردەوامە

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانی مەلیک مەحمود ڕووناکی


Jul 12, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند،  تیمەکانی کۆمپانیای (پلان ) دەستیان کردوە بە کارکردن لە پرۆژەی نۆژەن کردنەوەی تۆڕی روناکی شەقامی مەلیک مەحمود (٦٠مەتری).

 پرۆەکە هەردوو شەقامى مەلیک مەحمود و تاسڵوجە -سلێمانی  لە خۆ دەگرێت و لەسەر بودجەى رێکخراوى (UNDP) بەبڕى (2) ملیۆن دۆلار،کە لەلایەن پارێزگاوە خەرج دەکرێت  و بەسەرپەرشتی لیژنەیەکى هونەرى لەبەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى و بەڕێوەبەرایەتى دابەشکردنى کارەباى سلێمانى جێبەجێ دەکرێت،  کە درێژییەکەى 16 کیلۆمەترە و  کە بریتیە لە گۆڕینی گڵۆپەکان پيکهاتەکانی کە (٣٠٠٠) کڵۆپە لە جۆری  صۆدیۆم و کارەبا زۆر خەرج دەکات بۆ گڵۆپى (لید) کە کارەباى زۆر کەم دەوێت و دۆستى ژینگەیە.

کۆى بودجەى پرۆژەکە بریتیە لە 2 ملیۆن دۆلار و لەلایەن رێکخراوى (UNDP) دابینکراوە.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم