چاودێرێکی سیاسی: نێچیرڤان بارزابی بوەتە واجیهەی هەوڵی دواخستنی هەڵبژاردن / لەشکرکێشی تورکیا لە چوارچێوەی بانگەشەدا دەمێنیتەوە
(0) /
زایەڵە - عوسمان گوڵپی چاودێری سیاسی بە زایەڵەی ڕاگەیاند، لە ڕاستیا هەڵبژاردن لە هیچ بارو دۆخێکدا لەوادەی خۆیدا ئەنجام نەدراوە، واتە پرسی هەڵبژاردن و دیموکراسیی لە هەرێمی کوردستان هێندە گەشەی نەکردوە چوار ساڵ جارێک هەلبژاردن ئەنجام بدات، بە پێچەوانە هەمیشە هیزەکان بەتەنگ دواخستنی هەلبژاردن و گرفت دروستکردنەوە بوون، لەوەش زیاتر دواخستنی هەلبژاردن دەرخەری ئەوەیە کە دەنگی خەلک بەهایەکی ئەوتۆی نیە لایان.
وتیشی، دواخستنی هەڵبژاردن بۆ ١٠ی٦ لە ئەستۆی هەموویاندایە بەڵام لەوە زیاتر دواکەوتن دەرئەنجامی پیداگری پارتیە و بۆ ئەم دواخستنەش نێچیرڤان بارزابی بوەتە واجیهەی هەوڵی دواخستنی و ئەمەش هەنگاوێکی نەرێنیە، چونکە ئەو سەرۆکی هەرێمە و نابێت حیزبیانولە هەنگاو هەڵگرێت هەرچەند هیچ کات نیشتمانیانە بیریان نەکردۆتەوە .
ڕونیشکردەوە، بابەتی هەژماری من بوەتە پرسێکی جدی، خەلک متمانەی بە هیچ شتێکی ئەم حکومەتی هەرێمە نیە و پێی وایە تا مووچە کە ژیر دەستی هەرێمدابێت وەک رابردوو مامەلەی لەگەل دەکەن و خەلک و مووچە خۆران دەبنە قوربانی، بۆیە پرسی بە نیشتمانیکردنی مووچە و رەدکردنەوەی هەژماری من پرسێکی جدیە.
هێمای بەوەشکرد، سەبارەت بە لەشکرکێشی تورکیا و سەردانەکەی ئەردۆغان، بێگومان سەردانی ئەردۆغان کاریگەری دەبێت لەسەر داهاتوو و هەنگاوەکان و یەکێک لە پرسەکانیش پرسی ئەمنیە، بەلام بۆ لەشکرکێشی من پێموایە دۆخی ئابوری تورکیا هاوکاری وەها هەنگاوێک نیە، بۆیە ئەو پرسە لە چوارچێوەی بانگەشەدا دەمێنیتەوە و نابێتە لەشکر کێشی بۆ هەرێمی کوردستان، ئەوەش پەیوەندیدارە بە پەیوەندی نێوان تورکیاو عێراق و ناوچەکە ڕووبەڕووی گرژی زیاتر دەکاتەوە، خۆ گەر هەنگاوێکی سەربازیش بنریت ئەوا دەبێت بەڕێککەوتنی ئەمنی بکرێت و رای ئەمریکاو ئێرانیش بە هەند وەربگیرێت و بەبێ هەڵکردنی گڵۆپی سەوزیان لەشکر کیشی نابیتە کردار.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: