چاودێرێک بۆ زایەڵە؛ بەچەند هۆکارێک مەحاڵە تورکیا لە هەرێمی کوردستان ئۆپراسیۆن ئەنجام بدات

(0) / / گفتگو / زایەڵە تورکیا هەرێمی کوردستان


Apr 29, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - نووسەر و چاودێرێکی سیاسی لەسەر ئەو باوەڕەیە مەحاڵە تورکیا لە هەرێمی کوردستان ئۆپراسیۆن ئەنجام بدات.
ئیسماعیل حەمەڕەحیم نوسەر بەزایەڵەی ڕاگەیاند،سەبارەت بە ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا مەحاڵە تورکیا ئۆپراسیۆن بکاتە سەرهەرێمی کوردستان، لەبەر چەند هۆکارێک یەکەم، لەم کاتەدا ئابوری و بەهای دراوی لیرەی تورکی دارماوە، ئەگەر تورکیا کاریکی لەوشێوەیە بکات، هێندەی دیکە لەرووی ئابوورییەوە دادەڕوخێت، چونکە ئۆپراسیۆنی سەربازی و لەشکرکێشی تێچوی زۆری دەوێت.دووەم، لەم کاتەدا کە عیراق خەریکە لەڕێگەی پاسەوانی سنورەکانەوە بەهێزدەبێت و سنورەکانی کۆنترۆڵ دەکات، بەهەرێمی کوردستانیشەوە. زەحمەتە ڕێگە بدات دەوڵەتی تورک کارێکی لەوشێوەیە بکات،سێیەم،هێزی گەریلا چەکدارەکانی بارەگاو شوێنی حەوانەوەی نییە، وەک هێزەچەکدارەکانی حزبە کوردییە ئێران، تادووربخرێنەوەوشوێنەکانیان داگیربکرێت، بەڵکو گەریلا پشت بە تەکنیکی پارتی زانی دەبەستێ و شوێنی دیاریکراویان نییە.
وتیشی، سەبارەت بە پەیوەندییەکانی حکومەتی عیراق و هەرێمی کوردستان، ئەم کێشانە بەردەوام دەبێت، تائەوکاتەی یاسای نەوت و گازی عیراق دەردەچێت و دەرهێنانی نەوت و گاز لەعیراق ڕێکدەخرێتەوە، چونکە هەرێم خۆی ڕادەست ناکات تابەشێوەی یاسایی کۆنترۆڵ نەکرێت ،جا یاساکە کەی دەردەچێت و کەی دەچێتە بواری جێبەجێکردن و مافی ئیقلیم لەدەرهێنانی سامانی سروشتی ژێر زەوی چۆن دیاریدەکرێت .تائەوکاتە ئەم کێشمەکێشمە بەردەوام دەبێت.
کامەران کەریم