پەرلەمانتارێک: كاتی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم راگەیەندرا

(0) / / کردستان / زایەڵە مووچە هەرێم


Apr 28, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت لەم ھەفتەیەدا عێراق مووچەی مووچەخۆران رەوانەی ھەرێمی كوردستان بكات.
د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە زایەڵەی  راگەیاند، وردبینی بۆ لیستی مووچەخۆرانی ھەرێمی كوردستان دەكرێت و ھیچ گرفتێكی نییە و چاوەڕواندەكرێت ئەم ھەفتەیە پارەی مووچەی مووچەخۆران رەوانەی ھەرێمی كوردستان بكرێت.
ئەندامەكەی لیژنەی دارایی دەشڵێت، حكومەتی عێراق پابەندی خۆی دەربڕیوە بە بڕیاری دادگای فیدڕالی بۆ ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێمی كوردستان و تێكەڵنەكردنی بابەتی مووچە لەگەڵ پرسە سیاسیەكان.
کامەران کەریم