وەزارەتی دارایی بڕیارێكی نوێی دەركرد

(0) / / کردستان / زایەڵە دارایی


Apr 16, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی دارایی هەرێم بڕیاری 50% لێخۆشبوون بۆ ئەو پیشەوەرانە جێبەجێدەكات كە تەنها یەك سەرچاوەی داهاتیان هەیە.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێم  تێیدا هاتووە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی باجەكان و خانووبەری میری، لە گشتاندنێكدا كە بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی باجی دەرامەت ئاراستە كراوە، ئاماژەی بەوەكردووە، "پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران/ سەرۆكایەتیی دیوان، ژمارە 245 و رێنمایی دارایی ژمارە 2 لە ساڵی 2024 بە مەبەستی هاوكاریی ئەو پیشەوەرانەی خاوەن یەك سەرچاوەی داهاتی سنووردارن.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، كاری پێویست ئەنجامبدرێت بە داشكاندنی خەمڵاندنی داهاتی ساڵانەیان بە رێژەی 50% بە ئامانجی كەمكردنەوەی باری قورسی داراییان.

کامەران کەریم