لە سلێمانی بەهۆی سوتانی ماڵەکەیان ژن و مێردێک گیانیان لەدەستدا
(0) /
زایەڵە - لە سلێمانی بەهۆی سوتانی ماڵەکەیان ژن و مێردێک گیانیان لەدەستدا.
سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی ١٢٢، ڕایگەیاند ،بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی کاتژمێر ٠٥:٣٠ خولەک، لە ناحیەی بەکرەجۆی سەر بە پارێزگای سلێمانی، لەنزیک قوتابخانەی بەردەقارەمانی بنەڕەتی ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و بەهۆیەوە ژن و مێردێک بەسووتان گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بوو .
وتیشی، پیاوەکە ناوی (موحسین ئەحمەد)ە و تەمەنی ٣٩ ساڵە و ژنەکەش ناوی (سیڤان حسێن)ەو تەمەنی ٣٨ ساڵە .
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: