بن سەلمان لە پەیوەندییەکانی واشنتۆن و ڕیاز دوور دەخرێتەوە

(0) / / جهان / زایەڵە بلۆمبێرگ جۆ بایدن کۆشکی سپی بن سەلمان


Feb 17, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئاژانسی هەواڵی بلۆمبێرگ بە ئاماژە کردن بە نوێترین ڕاگەیەندراوی کۆشکی سپی، هەواڵی کەمکردنەوەی پەیوەندییەکانی حکومەتەکەی جۆ بایدن لەگەڵ جێنشینی سعوودیا و پێداچوونەوە لە پەیوەندییەکان لەگەڵ ڕیاز کە بە هاوبەشێکی ستراتیژی حکومەتی پێشوو لەقەڵەم دەدرا، ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گێڕآنەوە لە بلۆمبێرگ، جۆ بایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە هەوڵێکدا کە دەرخەری کەمکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ محەمەد بن سەلمان جێنشینی عەرەبستانی سعوودیا و لەوانەیە لە داهاتوودا ببێتە پاشای ئەو وڵاتە، دەیەوێت هەڵسەنگاندن بۆ پەیوەندییەکانی واشنتۆن - ڕیاز بکات.
جێن ساکی وتەبێژی کۆشکی سپی سێشەممە بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند: ئێمە دەمانەوێت سەرلەنوێ هەڵسەنگاندن بۆ پەیوەندییەکانی خۆمان لەگەڵ سعوودیا بکەین.
هەروەها وتیشی: بۆ نموونە گەڕانەوەی پەیوەندییەکان بۆ هاوتای بەرانبەرە و هاوتای سەرۆک کۆمار مەلیک سەلمانە.
بە وتەی یەکێک لە سەرچاوەکانی نزیک لە کۆشکی سپی، گونجاوترین هاوتای جێنشینی عەرەبستان، لوید ئاستین وەزیری بەرگری ئەمریکایە. لە حاڵێکدا که ڕۆڵی فەرمی بن سەلمان جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری بەرگرییە، چەندین بەرپرسیارێتی وەکوو میراتگری تاج و تەختی باوکە ۸۵ ساڵەکەی خۆی، لە ساڵی ۲۰۱۵ ەوە لە ئەستۆدایە.