ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر دامەزراندنی 26 کەس بۆ زایەڵە دەدوێت

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانی دامەزراندن دەرچووی زانکۆ


Jul 17, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەباح شەهید فەتاح ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەزایەڵەی ڕاگەیاند،  لەگەڵ کاک ڕەمەزان نامیق ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پێشوازیمان کرد لە نوێنەری دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە سنوری شارەوانی نەسری سەر بە قەزای شارەزوور، کە بڕیارە بۆئەم شارەوانیە ( ۲٦ ) کەس وەکو گرێبەست دابمەزرێنن و دەرچوەکان ناڕەزاییان دەربڕیوە لەشێوازی دیاریکردنی گرێبەستەکان .

ڕاشیگەیاند: سەرەڕای پشتگیری کردنمان لە داواکارییەکانیان وئاڕاستەکردنی نوسراوی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی شارەوانی جارێکی تر جەخت دەکەینەوە کە پێویستە گرێبەستەکان لەڕێگەی پڕکردنەوەی فۆڕم و ڕەچاوی سی ڤی و  پسپۆری و خاڵ بەندی  بکرێت و بەشێوەیەکی دادپەروەرانە گرێبەستەکان بکرێن .

ئامادەکردنی - کامەران کەریم