ئەندامێکی پێشوی پەرلەمانی عێراق بۆ زایەڵە: باشتر وایە عێراق خۆی دوور بگرێت لەهەر شەڕێک
(0) /
غالب محەمەد جەختی لەسەر ئەوە کردەوە؛ "ئەگەر عێراق و دەوڵەتەکانی تر عاقڵ بن خۆیان تێوە ناگلێنن لە شەڕێکدا کەس نازانێت ئەوسەری بەرەو کوێیە."
د، غالب محەمەد ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، کۆبونەوەی جەدە بەئاشکرا دیارە بۆچەند مەبەستێکە، یەک بابەتی وزەیە دەیانەوێت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 60٪ وزەی جیهان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە ئەمان بێن بۆنمونە ئەو 10 ملیۆنەی ڕوسیا پڕبکەنەوە، بەڵام سعودیە لە ترۆپکی هەناردەی نەوتە ئێستا 13 ملیۆن بەرمیلە لەوە زیاتر ناتوانن زیادی بکەن، سعودیە لەهەمووی زیاتر دەنێرێت، کەواتە لەوە سەرکەوتو نابێت ناتوانێ وزە زیاد بکات چونکە ئەوە حەدی ئەقسایانە .
وتیشی، دووەم مەسئەلەی تەتبیعە عێراق ناتوانێت بەشداری بکات چونکە یاسایەک هەیە ئەوەی بەشداربێت لەگەڵ تەتبیع کردندا بە پێی ئەویاسایە حوکمی ئیعدامی بۆ دەردەچێت، سێیەم مەسئەلەی دروست کردنی ناتۆیە، ئەگەر عێراق و دەوڵەتەکانی تر عاقڵ بن خۆیان تێوە ناگلێنن لەشەڕێکدا کەس نازانێت ئەوسەری بەرەو کوێیە.
ڕونیشیکردەوە، عێراق چەندین ساڵە خۆی بەرداوەتە کۆمەڵێک شەڕەوە، سەروەت و سامانی ئێمە لەشەڕدا خەرج کرا و هیچ سودێکی نەبوو، باشتر وایە عێراق خۆی دوور بگرێت لەم جۆرە شەڕانە ، ئەگەر دەتوانێت عاملی خێر بێت .
ئامادەکردنی - کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: