دژه تیرۆری كوردستان: له مووسڵ 5 چه‌كداری په‌كه‌كه كوژران
(0) /
زایەڵە - فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا لە نزیک دەروازەی شام لە رۆژئاوای مووسڵ ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی کردە ئامانج
دژه تیرۆری كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی له باره‌ی بۆردومانی درۆنێكی توركیا بۆ سه‌ر ئۆتۆمبێلێك له مووسڵ بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، له ئاكامی ئه‌و بۆردومانه‌دا 5 چه‌كداری په‌كه‌كه كوژران.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەمممە (17ی تەممووز/ یۆلیۆی 2022) کاتژمێر 14:30، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا لە نزیک دەروازەی شام لە رۆژئاوای مووسڵ ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی کردە ئامانج و لە ئەنجامدا 5 چەکداری پەکەکە کوژران".
هه‌روه‌ها هاتووه: "بە گوێرەی زانیارییەکان، چوار لە کوژراوەکان پیاون و یەکێکیان ئافرەتە".
تێبينيێك بنێرە: