لە ماوەی كابینەی نۆیەمدا چەند پڕۆژە لە هەولێر لەسەر داهاتی شارەوانییەكان جێبەجێ کراوە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە هەولێر گوژمە پڕۆژە


Jul 18, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لە سێ ساڵی كابینەی نۆیەمدابە گوژمەی21,352,832,967 دینار تەنیا لەسەر داهاتی شارەوانییەكان 273 پرۆژە لە هەولێر جێبەجێ كراون.

وەزارەتی  شارەوانی  ڕایگەیاند،   لە ماوەی سێ ساڵی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان تەنیا لەسەر داهاتی شارەوانییەكان لە سنووری پارێزگەی هەولێر 273 پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سێكتەری شارەوانییەكان جێبەجێكراون و دەرخستەش بۆ ژمارەیەك پرۆژەی دیكە ئامادەكراوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتێكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار كە تایبەتە بە ئاماری پرۆژە و كار و چالاكی و چاكسازییەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان، تەنیا لە ماوەی سێ ساڵی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە سنووری پارێزگەی هەولێر بڕیار بۆ 273 پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سێكتەری شارەوانییەكان دەرچووە و جێبەجێ كراون.

پرۆژەكان بەسەر سێ ئاستدا دابەشكراون، پرۆژەی گەورە و بچووك و مامناوەند، كاریگەریان لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكان لە سنووری شارەوانییەكان دەبێت، هاوكات ئێستاش ژمارەیەك پرۆژەی دیكە لە بواری جێبەجێكردندان.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم