ڕۆژنامەنوسێک بۆ زایەڵە باسی هەوڵەکان بۆ دواخستنی هەڵبژاردن و ئەگەری لەشکرکێشی تورکیا دەکات

(0) / / گفتگو / زایەڵە ڕۆژنامەنووس تورکیا هەڵبژاردن کوردستان فوئاد تەها


May 02, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - فۆئاد تەها ڕۆژنامەنوس بەزایەڵەی ڕاگەیاند، لەئێستادا هەوڵ بۆدواخستنی هەڵبژاردن هەیە،بەتایبەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لەڕێگای سەرۆکی هەرێمەوە هەوڵەکانی خستۆتەگەڕ و چاودێران وای بۆدەچن سەردانەکانی بۆ بەغداد ئامانجی ئەوەیە کۆدەنگی لایەنەکان بەدەست بهێنێ تاوەکو بەربەستەکانی بەردەم دواخستنی هەڵبژاردن لابدات.

وتیشی،گومان لەوەدانیە هەریەک لەیەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان بەدیدی جیاواز دەڕواننە تورکیا، پارتی بەحوکمی باڵا دەستی لەهەرێمی کوردستان و حکومەتی بەدەست بووە پەیوەندی دارایی بەتورکیای دەبەستێتەوە، تائەو ڕادەیەی ڕێکەوتنی نهێنی،هەرچی یەکێتیە لەسەر هەڵوێستەکانی وای کردووە تورکیا سزای ئەو زۆنە بدات کەیەکێتی تێیدا باڵادەستە.بەنمونە گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەکانی سلێمانی و دواخستنی نوێنەرایەتی یەکێتی لەئەنقەرە.

ئەوەشی خستەڕوو، پەیوەندیەکانی حکومەتی هەرێم لەکابینەی 8 لەگەڵ بەغداد قۆناغێکی خراپی بەخۆیەوە بینیوە لەهەموو بوارەکاندا تا ڕادەی گەیشتن بەبندەست، سەردانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان باڤڵ تاڵەبانی  و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان تاڕادەیەکی زۆر هاوکار بون بۆکەم کردنەوەی بەربەستەکان.

کامەران کەریم