کاروان یاروەیس: بڕیارەکانی دادگا هێندە بێهێزنین وەزیرێک بتوانێ جێبەجێی کردنی رابگرێ

(0) / / گفتگو / زایەڵە ئابووری


May 03, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ کاروان یاروەیس، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند،بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە مووچەی خەڵکی هەرێمی کوردستان مانگانە لە بەغداوە دێ پێویست ناکا خەڵک نیگەران بکەن، بڕیارەکانی دادگا هێندە بێهێزنین وەزیرێک بتوانێ جێبەجێی کردنی رابگرێ.
وتیشی، هەردوو وەزارەتی دارایی هەرێم و فیدراڵی نزیکن  نزیکن لە چارەسەری ئەژماری بانکی و تەوتین. نوسراوەکەی حکومەتی هەرێم روون نییە ئایا بانکی TBIوەک بانکەکانی تر بەشدار دەبێ لە تەوتین یاخود حەسریەن خۆی بەتەنها پرۆسەکە دەکات.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەم بانکە متمانە پێیکراوە، مووچەی زۆربەی سەرۆکایەتیەکان و پلە تایبەتەکان و دامەزراوە گرنگەکانی عێراق لای ئەوان تەوتین کراوە بە پەرلەمانی عێراقیشەوە، لەزۆربەی وڵاتان کارتەکەی دەتوانرێ بەکاربهێنرێ و بانکێکی فیدراڵییە.

کامەران کەریم