وەزیری تەندروستی: توپبارانەکانی تورکیا ٣٤ قوربانی لێکەوتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە تورکیا زاخۆ گەشتیاری سامان بەرزنجی


Jul 20, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە -  د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێم دوایین ئاماری قوربانیانی تۆپبارانەكەی توركیا بۆ سەر ناوچەیەكی گەشتیاری لە سنوری زاخۆ ئاشكرادەكات و دەڵێت، هەشت گەشتیار گیانیان لەدەستداوەو 26 كەس بریندارن كە سیانیان برینەكانیان سەختە.

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێم، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا وتی، لە تۆپبارانەكەدا، هەشت گەشتیار گیانیان لەدەستداوە پێش گەیشتن بەنەخۆشخانە، هەمویان گەنج و منداڵ بون، چوار کچ و چوار کوڕ بون كە یەکێکیان منداڵی یەک ساڵانە.

وەزیری تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە 26 برینداریش لە نەخۆشخانە پێشوازییان لێكراوەو سیانیان بەهۆی سەختی برینەكانیان لە مێشك و سەر، رەوانەی شاری دهۆك كراون و شەش برینداریشییان پێویستیان بە نەشتەرگەری هەیە كە لە ئێستادا بۆیان ئەنجام دەدرێت.

د. سامان بەرزنجی وتوشیەتی"لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەو تەندروستی زاخۆ ئامادەیی تەواوی چارەسەرکردنی بریندارانمان کردوەو هەردو بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆک و هەولێرمان ڕاسپاردوە بۆ پاڵپشتیکردنی تەواوی چارەسەرکردنی برینداران و ئامادەیی بۆ هەر پێداویستیەکی پزیشکی و ئەمبوڵانس و پزیشکانی پسپۆڕ."