ئەم مامۆستایانە گواسترانەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە مامۆستا نەبیل حەمە ساڵح شارەزوور


Jul 21, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لێپرسراوی خۆیەتی و میلاکات لە پەروەردەی شارەزوور داوای لەو مامۆستایانە کرد کە فۆرمی گواستنەوەیان وەرگرتووە رۆژی یەک شەممە سەردانی ئەو پەروەردە بکەن.

نەبیل حەمە ساڵح عزیز لێپرسراوی خۆیەتی و میلاکات لە پەروەردەی شارەزوور بەزایەڵەی ڕاگەیاند،  ئاگاداری ئەو مامۆستایانە دەکەین کە فۆرمی گواستنەوەیان وەرگرت بۆ پەروەردەکانی رۆژهەڵات و رۆژئاوا لە سلێمانی، سەرجەمیان بێ جیاوازی فەرمانی گواستنەوەیان دەرچووە.

ڕاشیگەیاند: تکایە رۆژی یەک شەممە رێکەوتی ( ٢٤-٧-٢٠٢٢) سەردانی ئەو پەروەردە بکەن کە داوایان کردوە بەمەبەستی دیاری کردنی شۆێن و پاشان سەردانی قوتابخانەکانی خۆیان و دیوانی بەڕێوەبەرێتیمان بکەن بەمەبەستی جیابونەوەیان،

مەرجە هەفتەی داهاتوو سەرجەم رێکارە ئیداریەکانی تریان تەواو کردبێت.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم