پەرلەمانتارێک بۆ زایەڵە: بێدەنگ بوون لەبەرامبەر هێرشەکانی تورکیا گەورەترین شەرمە
(0) /
زایەڵە - کاروان گەزنەیی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە؛ لەبەرامبەر هێرشە یەک لەدوایەک و نامرۆڤایەتییەکانی تورکیا، ئیدانەکردن هیچ لە دۆخەکە ناگۆڕێت و هەرێم بە هەماهەنگی لەگەڵ بەغدا دەکرێت، هەنگاوی کرداری بگرێتەبەر.
پەرلەمانتارێک بۆ زایەڵە ڕایگەیاند: لە مێژوودا، ئەمە بەتاوان دەنوسرێت، بێدەنگ بوون لەبەرامبەر هێرشە یەک لەدوایەک و نامرۆڤایەتییەکانی تورکیا گەورەترین شەرمە؛ ئیدانەکردن هیچ لە دۆخەکە ناگۆڕێت- هەرێم بە هەماهەنگی لەگەڵ بەغدا دەکرێت، هەنگاوی کرداری بگرێتەبەر.
ناوبراو وتیشی، شەرمە پەرلەمان و حکومەت و هەرێم لەمە بێدەنگن، و مێژوو ئەمە بە تاوان دەنوسێت ، دوو ساڵ لەمەوبەر بەیاداشت دامان بە سەرۆکایەتی پەرلەمان بۆ دەستپێکردنی هەڵمەتێکی نیشتیمانی بۆ بایکۆتکردنی کاڵای تورکی؛ بایکۆتکردنی کاڵای تورکی، کەیەکێکیشە لە هۆکارەکانی شێرپەنجە، یەکەم هەنگاوی کردارییە.
باسی لەوەشکرد، دەکرێت هەنگاوی زۆر گەورە و کاریگەرتریش بندرێن، و پێچەوانەکەی قبوڵکردنی کۆیلایەتی و نۆکەرێتییە بۆ بێگانە ، ئێستا باسی تورکیایە، ئەگەرنا ئەمە بۆ ئێران و تورکیا و هەر وڵاتێکی تریش هەرڕاستە بەرامبەر بە خاک و خاڵکی کوردستان .
ئامادەکردنی - کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: