کەشناسی: پلەکانی گەرما دادەبەزن و ئەگەری خۆڵبارین هەیە
(0) /
زایەڵە - دەستەی كەشناسی عیراقی ڕایگەیاند، رەوشی كەشوهەوای بۆ رۆژانی داهاتوو راگەیاند و پێشبینی شەپۆلی خۆڵبارین و نزمبونەوەی پلەکانی گەرما دەكات.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتوە، كەشوهەوا بۆ رۆژی هەینی لە هەرێمی کوردستان خۆڵبارینێکی کەم دەبێت، بەڵام لە ناوچەکانی ناوەراستی عیراق ئاسایی دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما بەراورد بە رۆژی پێشوو لە هەرێمی کوردستان کەمێک نزم دەبنەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی دەستەی کەشناسی عێراق، کەشوهەوای رۆژی شەممە خۆڵبارینێکی کەم دەبێت لە سەرانسەری عیراق و هەروەها پلەکانی گەرما دادەبەزن بەراورد بە رۆژانی پێشو.
بۆ رۆژی یەک شەممە کەش و هەوا لە هەرێمی کوردستان و باشووری عیراق هاوشێوەی رۆژی پێشوو دەبێت و لە ناوەراستی عیراقیش ئەگەری خۆڵبارین هەیە.
سەبارەت بە رۆژی دوو شەممە، ئەگەری خۆڵبارینێکی کەم لە هەرێمی کوردستاندا هەیە و پلەکانی گەرما هاوشێوەی رۆژی پێشو دەبن.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: