هاوسەری مامۆستا محەمە ماملێ کۆچی دوایی کرد

(0) / / فرهنگی / زایەڵە ئامین مەولوودیان محەمەد ماملێ


Feb 18, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئامین مەولوودیان ناسراو به "دایه ئامین"، هاوسەری بەوەفای مامۆستای هونه‌ر و ئاوازی کورد محەمەد ماملێ، له تەمەنی 84 ساڵیدا ماڵئاوایی له ژیان کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، پزیشکی چارەسەری دایه ئامین به هاژه‌ی گوت: به هۆی نه‌خۆشیی دڵ و سیپەلاک تاکوو چەند ڕۆژ لەمەو بەر له نەخۆشخانه‌ی شاری مەهاباد خەوێندرابوو، کەچی ئه‌مڕۆ له ماڵه‌وە له‌ناکاو چووە کۆما.
دکتور هیدایه‌ت سەبووری هەروەها وتی: دایه ئامین له ژێر چاوەدێری پزیشکیدا بوو بەڵام به هۆی به‌ساڵاچوویی و لاوازبوونی جەسته‌یی بەداخەوە ڕەوشی ته‌ندروستی به‌رەو ئاڵۆزی چوو.
ئامین مەولوودیان له ساڵی 1315ی هه‌تاوی (1926 ز) له گەڕەکی هه‌رمەنیانی مەهاباد له دایک‌بووە، تا چوارەمی سەرەتایی درێژه‌ی به خوێندن داوە، له ته‌مه‌نی 9 ساڵی لەگەڵ بنه‌ماڵه چووەته کوردستانی عێراق و له پاش چەند ساڵ گەڕاوەته‌وە شاری مەهاباد.
دایه ئامین دوو جاری شوو کردووە که له زەماوەندی یه‌که‌م خاوەن کوڕ و کچیکه، له ساڵی 1343ی هه‌تاوی لەگەڵ مامۆستا محەمه‌د ماملێ زەماوەند دەکات که کچیک و چوار کوڕ بەهرەی ژیانی هاوبەشیان دەبێت.