داوای بانگهێشتی کۆنسوڵی تورکیا بۆ پەرلەمانی کوردستان دەکرێت

(0) / / گفتگو / زایەڵە پەرلەمانی کوردستان پەکەکە بانگهێشت تورکیا زاخۆ سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی


Jul 23, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان داوای لە سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد بانگهێشتی کۆنسوڵی تورکیا بۆ پەرلەمان بکات تا بە توندی ئیدانە هێرشی سوپای ئەو وڵاتە بپ سەر هەرێم بکرێت.

سەرکۆ ئازادگەڵاڵی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بەزایەڵەی ڕاگەیاند،  داواکارین لە سەرۆکایەتی پەرلەمان بە پێی پەیڕەوی ناوخۆ ماددەی (٨) بڕگەی یەکەم دانیشتنێکی نائاسایی ئەنجام بدات بە ئامادەبونی حکومەتی هەرێم بۆ ئەوەی بانگێشتی کۆنسوڵگەری تورکیا لە هەرێم بکریت بە توندی ئیدانەی ئەم پەلامار و هێرشەی سوپای تورکیا بکات و ڕێگری بکریت لە دوبارە نەبوونەوەی شەهیدکردنی هاووڵاتییانی سیڤلی خەڵکی کوردستان .

وتیشی، سەرەخۆشیش لە خێزان و خانەوادەی شەهیدەکانی بۆردوومانەکانی سنوری زاخۆ دەکەم و هیوای چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم