داگیرکردنی 40% خاكى دهۆك له‌لایه‌ن توركیاوه / بوونی 30 باره‌گاى هه‌واڵگریى و سه‌ربازیى توركیا له‌ناو خاكى هه‌رێم
/
کردستان
/
زایەڵە
سۆران عومەر
تورکیا
دهۆک
داگیرکاری
زایەڵە - په‌رله‌مانتارێكى كورد له به‌غدا زانیارییه‌كى گرنگ له‌باره‌ى بوونى توركیا له‌ناو خاكى هه‌رێم ئاشكراده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "40%ى خاكى پارێزگاى دهۆك له‌لایه‌ن توركیاوه كۆنترۆڵكراوه"، ده‌شڵێت:"له‌ئێستادا زیاتر له30 كیلۆمه‌تر توركیا هاتۆته ناو خاكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌و حكومه‌تى هه‌رێمیش پێشڕه‌وى بۆ توركیا ده‌كات".
لەبەردەم نوسینگەی پەرلەمانی عێراق له‌شارى سلێمانى دژی هێرشەکانی تورکیا خۆپیشاندان ئه‌نجامدرا و سۆران عومه‌ر ئه‌ندامى په‌رله‌مان له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا، ئاشكرایكرد، "له40% خاكى دهۆك به‌ئه‌منى‌و سه‌ربازى له‌لایه‌ن توركیاوه داگیركراوه‌و 30 باره‌گاى هه‌واڵگریى‌و سه‌ربازیى توركیا له‌ناو خاكى هه‌رێم بونیان هه‌یه".
باسى له‌وه‌شكرد، "به‌گوێره‌ى ڕێكه‌وتنێك له‌نێوان عێراق‌و توركیادا، سوپاى توركیا ته‌نها بۆى هه‌یه 5 كیلۆمه‌تر بێته ناو خاكى عێراق، به‌ڵام توركیا ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ى پێشێلكردووه‌و زیاتر له30 كیلۆمه‌تر هاتوه‌ته ناو هه‌رێمه‌وه، به‌و هۆیه‌شه‌وه سه‌دان گوند‌و ڕه‌زو باخى هاوڵاتیان چۆڵكراون".
ئه‌وه‌شى وت:"پێش قه‌واره‌ى هه‌رێمیش په‌كه‌كه له‌و چیایانه‌ى ئێستا بونى هه‌یه هه‌ر بونى هه‌بووه‌و نوێ نییه بونى په‌كه‌كه".
له‌باره‌ى هه‌ڵوێسته‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمیش له‌باره‌ى وێرانكارییه‌كانى توركیا له‌ناو خاكى هه‌رێم جه‌ختیكرده‌وه، "جگه له‌به‌یاننامه‌ى شه‌رمنانه حكومه‌تى هه‌رێم هیچى تر‌ى نه‌كردووه".
ته‌ئكیدیكرده‌وه، "ڕێكه‌وتننامه‌ى 75 ساڵه‌ى عێراق‌و 50 ساڵه‌ى هه‌رێم له‌گه‌ڵ توركیا وایكردووه ڕێگه‌خۆشكه‌ر بێت بۆ په‌لاماره‌كانى توركیا بۆسه‌ر هه‌رێمى كوردستان".
له‌باره‌ى هه‌ڵوێستى عێراقیش له‌به‌رامبه‌ر توركیا، سۆران عومه‌ر وتى:"شه‌ممه كۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مان هه‌یه‌و تائێستا 118 په‌رله‌مانتار واژۆیان كۆكردۆته‌وه بۆ ئاماده‌بوونى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ ئه‌وه‌ى ورده‌كارییه‌كانى ڕێكه‌وتن‌و هه‌ڵوێسته‌كان له‌گه‌ڵ توركیا ئاشكرابكرێت".
ئه‌وه‌شى وت:"سه‌رجه‌م داواكاریه‌كان بریتین له‌وه‌ى، هێزى چه‌كدارى توركیا له‌خاكى هه‌رێم بكرێته ده‌ره‌وه‌و حكومه‌تى هه‌رێمیش چیتر نه‌بێته پێشڕه‌و بۆ توركیا، مه‌عقول نییه به‌درۆن له‌ئاغجله‌رو كه‌لار ئۆتۆمبێل بكرێته ئامانج كه چه‌كدارێكى په‌كه‌كه‌ى تێدایه".
نه‌یشارده‌وه، "مه‌ترسیه‌كى گه‌وره ڕووى له‌عێراق‌و هه‌رێم كردووه، واى لێدێت سه‌یاره‌ى خه‌ڵك ده‌ته‌قێندرێته‌وه‌و ده‌ڵێن چه‌كداریی په‌كه‌كه بووه، ئه‌وكاتیش كه‌س قسه ناكات".
تێبينيێك بنێرە: