ئاگرێک لەسنورى گوندى حاجى مامند کەوتەوە
(0) /
زایەڵە - ئاگرێک لەسنورى گوندى حاجى مامند کەوتەوە و لەلایەن پۆلیسى دارستان کۆنترۆڵکرا.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند، دواى ئاگاداربوون لە هەبوونى ڕووداوێکى ئاگرکەوتنەوە لە گوندى حاجى مامەند لە سنورى ناحیەى بەرزنجە دەستبەجێ مەفرەزەیەکى بنکەى پۆلیسى دارستانى بەرزنجە گەیشتنە شوێنى ڕووداوەکە .
سەرەڕاى هەبوونى ژمارەیەک (مین) لەناوچەکە و مەترسى لەسەر ژیانیان بەلام بەهەوڵ و ماندووبونى ئەفسەر و کارمەندانى بنکەى پۆلیسى دارستانى بەرزنجە توانرا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت .
هۆکارى ئاگرکەوتنەوەکە نادیارە و لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بەردەوامە و بەوهۆکارەش نزیکەى ٥٠ پەنجا دۆنم لە پوش و پاوان و دارستان سووتاون و زیانیان پێگەیشتووە .
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: