حکومەتی هەرێمی کوردستان سیستمی دابەشکردنی بەنزین دەگۆڕێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە بەنزین ئابووری کۆمەڵایەتی


Jul 25, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لە راگەیەندراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە "کۆی بەرهەمی بەنزینی دابینکراو لەلایەن حکومەتەوە لە رۆژێکدا سێ ملیۆن لیترە، کە رێژەی 40٪ی بۆ هەولێر، 40٪ی بۆ سلێمانی و 20٪ی بۆ دهۆک بووە .

بەگوێرەی بڕیاری نوێی حکومەت، لەودوا دابەشکردنی بەنزین بەسەر پارێزگاکاندا پشدەبەستێت بەوەی ژمارەی ئۆتۆمبێل لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، بەو پێیەش رێژەی 55٪ بۆ هەولێر، 31٪ بۆ سلێمانی و 14٪ بۆ دهۆک دەبێت.

لە هەرێمی کوردستاندا زیاتر لە دوو ملیۆن ئۆتۆمبیل تۆمارکراوە، زیاتر لە یەک ملیۆن و 775 هەزاریان بە بەنزین کاردەکەن و رۆژانە نزیکەی حەوت ملیۆن لیتر بەنزین بەکاردەهێنن.

مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا، بۆ رێگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین، لە رێگەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانەوە، رۆژانە سێ ملیۆن لیتر بەنزین بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشبکات بە نرخی 800 دینار بۆ ئۆتۆمبیلی تایبەت و 690 دینار بۆ تاکسی و پاس.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم