قائیمقامیەتی سلێمانی دوو شوێن دادەخات
/
اجتماعی
/
zayeLe
سلێمانی
قایمقامیەت
داخستن
مەرخی تەندروستی
زایەڵە - قایمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و ڕێنماییەکانی کارکردن لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی وێنەگری هەڵگورد و کۆمپیوتەرو فۆتۆکۆپی چەمی ڕێزان لەشەقامی گشتی جەوازات دادەخات.
لیژنەی ڕۆشنبیری سەربە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئەمڕۆ دوو شەممە(2022.7.25) ڕایگەیاند: بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و ڕێنماییەکانی کارکردن و دانانی کارمەند لەسەر شەقامەکەو بانگکردنی هاوڵاتیان، کەڕێگەپێدراو نیەو بەدەرە لەڕێنماییەکانی کارکردن، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی وێنەگری هەڵگورد و کۆمپیوتەرو فۆتۆکۆپی چەمی ڕێزان داخران.
لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: