بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان: لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا ٦٥ کەس دەستگیر کراون
/
اجتماعی
/
زایەڵە
کۆمەڵایەتی
مادەی هۆشبەر
ئابووری
ئاسایش
زایەڵە - بەشی مادەی هۆشبەری سنوری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان توانیویان لەماوەی شەش مانگی ئەمساڵدا ٦٥ کەس دەستگیرن بکەن .
٤٩ کەسیان کوردی دانیشتوی عێراق و هەرێمی کوردستان و ١٨ کەسەکەی تریان بیانین.
لەو ژمارەیە دووکەس بە تاوانی بازرگانی کردن بە مادەی هۆشبەرو دەستگیر کراون و ٦٣ کەسیش وەك بەکار هێنەر دەستگیر کراون .
ئاسایشی گەرمیان ڕایگەیاند، ٣٤ کەسیان لەژێر لێکۆڵینەوەدان حەوت کەس بەهۆی نەبوونی بەڵگەی پێویست ئازاد کراون
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە کە ٢٤ کەسیان سزادراون بە سزای زیندانیکردن و پێبژاردن .
ئەو مادانەی لەلایەن بەشی مادەی هۆشبەر لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان دەستی بەسەردا گیراوە ( ٢.٥ )کیلۆ نیوو لەجۆری کریستاڵ بووە ( ١.٥٥٠ ) کیلۆ نیوو تلیاك و ( ٤٨٠ ) گرام حەشیش و ٣٥٠ پارچە حەب .
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: