سەرۆکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن: شەش مانگمان پێویستە بۆ ئامادەکاری ھەڵبژاردن

(0) / / کردستان / زایەڵە هەڵبژاردن تورکیا


Jul 25, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی ڕایگەیاند کە شەش مانگیان پێویستە بۆ ئامادەکاری ھەڵبژاردن.

هەندرێن محەمەد ساڵح، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی لە ھەرێمی کوردستان رایگەیاند،  تازە ناتوانن ھەڵبژاردن لە وادەی خۆی ئەنجامبدەن و دوادەخرێت، چونکە شەش مانگیان پێویستە تەنھا تا ئامادەکاری بۆ ھەڵبژاردن دەکەن و پەرلەمانیش مانگێکی پێویستە بۆ یەکلاییکردنەوەی کۆمیسیۆن و ھەڵبژاردن و مانگێکیش لەدوای ئەنجامدانی ھەڵبژاردن پێویستە تا بەفەرمیی رادەگەیەندرێت، بۆیە دوادەکەوێت و گرنگە پەلەی لێ بکرێت .

وتیشی، ھەر چەندە وادەی ھەڵبژاردن دیاریکراوە لە مانگی ١٠ی ئەمساڵ، بەڵام تا ئێستا رێککەوتن نەکراوە و پەرلەمان ھیچی نەکردووە .

ئامادەکردنی- کامەران کەریم