"محەمەد شیاع سودانى" کاندیدى چوارچێوەى هەماهەنگى بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران

(0) / / عراق / زایلە زایەڵە شیاع سودانی عێراق کوردستان


Jul 25, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - چوارچێوەى هەماهەنگى، "محەمەد شیاع سودانى" بۆ پۆستى سەرۆک وەزیران کاندید کرد.  
چوارچێوەى هەماهەنگى ئەمڕۆ (25-7-2022) لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆدا سەرکردەکانى چوارچێوە بەکۆى دەنگ "محەمەد شیاع سودانی"یان بۆ پۆستى سەرۆک وەزیران کاندیدکردووە.
کاندیدکردنى سودانى دواى ئەوەهات کە شەوى رابردوو قاسم ئەعرەجى راوێژکارى ئاسایشى نیشتیمانى عێراق لەخۆکاندیدکردن بۆ ئەو پۆستە کشایەوە.