ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەرکۆنەی هێرشەکەی تورکیا لە زاخۆ دەکات

(0) / / جهان / زایەڵە ئەنجومەنی ئاسایش هێرشەکەی تورکیا زاخۆ


Jul 26, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە ڕاگەیەنراوێکدا (25ی تەموزی 2022)  سەرکۆنەی هێرشەکەی تورکیا لە زاخۆی کرد.

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی داوای لە بەرپرسانی عێراق کرد "لێکۆڵینەوە بکەن لە هێرشەکە."

هەروەها پشتگیری خۆی بۆ "سەربەخۆیی عێراق و سەروەری و یەکێتی و سەلامەتی خاکەکەی دووپاتکردەوە."

هاوکات داواشی لە سەرجەم وڵاتانی ئەندام کرد هەماهەنگی حکومەتی عێراقی بکەن لە لێکۆڵینەوەکەدا.

هێرشی چوارشەممەی ڕابردووی تورکیا بۆ سەر ناوچەیێکی گەشتیاریی زاخۆ ٩ کوژراو و ٣١ برینداری لێکەوتەوە.