کەتیبەکانی حزبوڵا: هێرش بۆ سەر کۆرمۆر نانەوەی فیتنەیە
(0) /
زایەڵە - کەتیبەکانی حزبوڵای عێراق هەڵوێستی لەسەر هێرشی موشەکی بۆ سەر کۆرمۆر ئاشکرا و جەختی کرد بۆ نانەوەی فیتنەیە.
جەعفەر حسێنی وتەبێژی سەربازی کەتیبەکانی حزبوڵای عێراق ڕایگەیاند: "گروپە تاوانکارییەکان هەوڵ دەدەن کاغەزەکان تێکەڵ بکەن لە ڕێگەی هێرشەکانیان و نانەوەی فیتنە لەڕێگەی هێرشە موشەکییە گوماناوییەکەی کە کێڵگەی غازی کۆرمۆری لە چەمچەماڵ کردە ئامانج."
، وتەبێژی کەتیبەکانی حزبوڵا جەخت لسەر ئەوەش دەکاتەوە؛ "لەسەر حکومەتی کاربەڕێکەر و هێزە ئەمنییەکان پێویستە ڕژد بن لە ئەرکەکانیان بۆ ئەو پێشهاتە ئەمنییە و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو گروپانە و سزادانیان."
تێبينيێك بنێرە: