تەرمی هاوڵاتیەکی ٦١ ساڵە لە خانویەکدا دۆزاریەوە
/
اجتماعی
/
zayeLe
زایەڵە
هەڵەبجە
تەرم
کوردستان
زایەڵە - وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاند تەرمی هاوڵاتیەکی ٦١ ساڵە، کە بەتەنها لە خانویەکدا دەژی دۆزرایەوە کە چەند ڕۆژێک بەسەر مردنیدا تێپەڕیوە .
مقدم بەرزان عوسمان محەمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پولیسی پارێزگای هەڵەبجەبەزایەڵەی رایگەیاند، شەوی ڕابردوولەلایەن بنکەی پولیسی سیروان ئاگادار کرایەوە بەبونی تەرمێک لەگەرەکی ئازادی ناحیەی سیروان، پاش گەشتنی تیمی لێکۆڵینەوەی پولیس و بەڵگە و تاوان، دەرکەوت تەرمی هاوڵاتی (جلال محمد حسین) تەمەن ٦١ ساڵ، پیشە بێکارە، کە خۆی بەتەنها لەخانویەکدا دەژی، چەند ڕۆژێک بەسەر مردنیدا تێپەڕیوە.
وتیشی، تەرمەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی هەڵەبجە دەکرێت بەمەبەستی زانینی هوکاری گیان لەدەست دانەکەی و دۆسیەی لێکۆڵینەوە لەبنکەی پولیسی سیروان بۆ ڕوداوەکە ڕێکخراوە.
ئامادەکردنی - کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: