خەرج کردنی زیاتر لە 95 ملیۆن دینار بۆ پرۆژەی دروستكردنی شەقام بۆ شارۆچكەی سێمێل

(0) / / اقتصادی / زایەڵە سێمێل پڕۆژە بازرگانی ئابووری


Jul 26, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - زیاتر لە 95 ملیۆن دینار بۆ پرۆژەی دروستكردنی شەقام بۆ شارۆچكەی سێمێل خەرج كرا.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند ،   بە مەبەستی پەرەپێدانی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان لە سنووری شارەوانیی سێمێل، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی دا لەسەر خەرحكردنی گوژمەی ٩٥،٢٨٨،٠٠٠ دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەیەكی دروستكردنی شەقام لە سێمێل.
ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی ١٠٠٪ی داهاتی فرۆشتنی زەوی ڕوكنی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سێمێلە و بە گوێرەی پلانی ساڵی ٢٠٢٢ بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی دروستكردنی شەقامی ناوخۆیی لە سێمێل بۆ قۆناغی دووەم، خەرج كراوە.
جێبەجێكردنی ئەو پرۆژەیە كاریگەری لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكانی  شارۆچكەكە دەبێت و هاوكات دەبێتە هۆی ئاسانكاری هاتوچۆ بۆ شۆفێران و هاووڵاتییانی شارۆچكەی سێمێل.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم